سەر وەک مەسینە سەگ لەسەر سینە
من هەڵۆی لووتکەی بەرزی داڵانیم (وەڵامی نامەی دەسەڵاتدارێک)
لە کتێبی:
دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی
بەرهەمی:
مەلا حەسەنی دزڵی (1859-1946)
2 خولەک
3643 بینین
سەر وەک مەسینە، سەگ لەسەر سینە!
الخبیثاتُ لِلخبیثینعەرەبیە!
ئاخر کام ئینسان، دەسەبرای سەگە!
ڕەفێقی تانجیم، پێ ناشیرینە!
هەرکەسێ سەگی کرد بە هاوخوانی
ئەوە نۆکەری، ئینگلیسینە
قودرەت و سەروەت، جاهـ و جەلالات
پێشکەش بەوانەی پێیان شیرینە
سەد تف و لەحنەت، لە قوربان قوربان
لە ئاغا فەرمووی، یەکجارم قینە
خۆم زەلیل ناکەم بۆ فلس و دینار
ئەویش لە سایەی، عیززەتی دینە
پێم خۆشە نانی، جۆ ڕەشی عەباڵ
دۆینەی خەجیجە و فاتە و جەمینە
کاڵە و کلاشی ساختە هەورامانشوێن
نایدەم بە قۆنرەی، چەرمی مەکینە
ئیسلام و عیززەت، عیلم و کەرامەت
کورد و شەرافەت، ڕەسمی دێرینە
هەی هوو چەن دوورین من و نۆکەری!
ئەمەش هەر جۆرێ کاسەلێسینە
سەلام سەییدی، ویرمەنە دینار
خوویەکی پیس و زۆر ناشیرینە
ناکەومە پینەی درۆی ئاغایان
کەوش و کراسی، خۆم ئەکەم پینە
ئاخر من قورئان وا لە سەر سینەم
الطّیِّباتُ للطّیّبینعەرەبیە
من هەڵۆی لووتکەی بەرزی داڵانیشوێنم
هەرگیز وەک قاڵاو، ناکەومە چینە
حەسەنناسناوی ئەدەبی بۆ مەقام نۆکەری ناکا
سەد جار ڕیامە، ئەو جۆرە ژینە!