لە خەرمانی ئەمەل مێرووی عەمەل جەزبی نەکرد دانێ
خەرمانی ئەمەل
لە کتێبی:
دیوانی حەریق
بەرهەمی:
حەریق (1856-1909)
1 خولەک
800 بینین
لە خەرمانی ئەمەل مێرووی عەمەل جەزبی نەکرد دانێ
لە زەیقەتخانەدا ترسم هەیە ئاخرسەری دانێ
دەڵێن جەردەی ئەجەل ڕێگا بە کاروانی نەفەس دەگرێ
شەقامی سینە دەبڕێ بۆ مەتاعی دیدە دەڕوانێ
تەریدەی نەفس و شەیتان قافڵەی تاعاتی غارەت کرد
ئەگەر جاسووسی ئیمانی نەبێ دەرناچێ ئینسانێ
تەرازووی تاعەتت لەنگە هەتا کەی ئەم سەر ئەو سەرتە؟
بە پارسەنگی حەیا دەس هەڵبڕە بنواڕە میزانێ
بەسی بێ تاعەتی ڕووکەش مەلەک سەڕڕافی ئەعمالە
موحەسسیل نەقدی قەلب و ناڕەوا ناباتە دیوانێ
ئەوا بەردی ئەجەل هات و لە شووشەی عومری دا ساقی
بە قوربانی پیاڵەی چاوەکەت بم تێکە فینجانێ
حەیا خۆ چوو لە نێو جامەی حەیاتی عارییەت بێعار
ئەوە داوای دەکەن چبکەم حەریقناسناوی ئەدەبی ڕێگەی ڕەجا کوانێ؟