وەفای من بێ بەها بوو بۆ ڕەواجی مامەڵەی یاری
وڕینەی خەیاڵ
لە کتێبی:
دیوانی حەریق
بەرهەمی:
حەریق (1856-1909)
1 خولەک
1455 بینین
وەفای من بێ بەها بوو بۆ ڕەواجی مامەڵەی یاری
ڕەزام یارم کە ئەو داویە بە چینی فیتی بازاڕی
لە سەودادا «ڕەشیدە» تالبی قازانجی ئەشیایە
هەتا زووتر لەناوچێ چاکە ئەجناسی وەفاداری
مەتاعی مەعریفەت جینسی وەفا، فەسڵی نەما، فەوتا
ئەمن نابوودی ئەو بووم نابەڵەد بوومە خریداری
ڕەواجی نەقدی عەهدی سککەیی دێرینە فەوتاوە
بە ئەسکیناسە ئێستا مامەڵەی بازاڕی مەککاری
بینای خانەی وەفا وەک تاقی کیسرا کۆنگرەی ڕووخا
ئەمن تازە تەنافی جۆت دەکەم بە تەرحی میعماری
قسەی ترش و قسەی خۆشم وڕێنەی حاڵی ناخۆشە
بەبێ کەیفی کە زۆر و کەم خەبەردار نییە لە میقداری
لە دەسگای نەگبەتا هەرکەس چووە سەر تەختی بەدبەختی
نەدیم ئیقباڵی ناکا بۆ وەزارەت بەسیە ئیدباری
شەوانە لازمەی تەشریفی مەنزڵ بۆ کەسانێکە
خەریکی ئیستراحەت بن بە ناز و نیعمەتی ساری
هەزار حەیفێ حەریقیناسناوی ئەدەبی قەت بە زەوقی خۆت نەبوو جارێ
بڵێی بەخوا زەریفت کوت بە مەستی یا بە هوشیاری