ئەی دڵ وەرە شادی کە لەبۆ بەزمی ویسالت
فەڕشی غەزەل
لە کتێبی:
دیوانی حەریق
بەرهەمی:
حەریق (1856-1909)
2 خولەک
2758 بینین
ئەی دڵ وەرە شادی کە لەبۆ بەزمی ویسالت
وا دیومەتەوە دڵبەرەکەی تازەنیهالت
موددێکە کە ئەی بولبولی گۆشەی قەفەسی غەم
فەسڵت بووە لەم گوڵبەدەمەی نەوخەت و خاڵت
خامۆش و نمەدپۆش و موجەڕڕەد لە عەلایق
نەمبیستووە ئاوازی دەمی تفڵی مەقالت
سا، هەڵسە لە شوکرانەیی ئەم موژدەیە ئەی دڵ
ئامادە کە ئەسبابی تەڕەب ویسعەتی حاڵت
فەڕشی غەزەلت ڕاخە لەنێو حوجرەیی دڵدا
فخر العلماعەرەبی بێنەرە دیوانی خەیاڵت
بۆ پێشکەشی ڕێی عەد بکە ئەوسافی جەمیلی
خەرجی کە لەڕێی دەعوەتی ئەودا سەروماڵت
حەددم چییە عەددی بکەم ئەوسافی جەمیلی
مردووت مرێ کرمانجی لەبۆ عەقڵ و کەماڵت
زاتێکە موبەڕڕایە لە ئەنواعی نەقایس
ئیتر چ دەڵێی دەرحەقی، مەفقوودە مەجالت
پێی بێژە لەبۆ شەوکەتی تۆ فەخری زەمانە
پابووستە ئەرز و فەلەکیش چەتری جەلالت
شایستەیی شانت کە رئیس العلماعەرەبییە
ڕێم ناکەوێ حەددم نییە تەعدادی خیسالت
تا ڕۆژی قییامەت لە جەلالا بی، جەلالی
نەیبینێ ئیلاهی چ بەشەر ڕۆژی زەوالت
پەروازی نییە بولبولی دڵ بۆ تەڕەفی گوڵ
تا دیویەتی پەروانە سیفەت شەمعی جەماڵت
مەقبووڵە لەلای فەخری زەمان شیعری حەریقیناسناوی ئەدەبی
چت پێ هەیە ئەی موددەعی بێ بیکە سوئالت