وەحدەتە شەرتی مەحەببەت، پەیڕەوی پێغەمبەران

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  236 بینین
وەحدەتە شەرتی مەحەببەت، پەیڕەوی پێغەمبەران
ڕوو لە چاکەکردنە، خۆ تەرکی ڕاوێژی کەران
کێ منی هێنایە دی، هەر ئەوشە ئیشم پێ ئەکا
بۆچی سەربەستم لە کارا؟ چونکە سەرمەستم لە کان
ئەو کەسەی بیدا هیدایەت، شەرح ئەکا سینەی لە دین
ئەو کەسەی ڕێی لێ بگۆڕێ، ڕەق ئەکا دڵ، وەک گیان
کێ هەیە داد و شەفاعەت کا، هەتا ئیزنی نەدا؟
کێ ئەکاتە شاهـ و، کێ شاڕابەر و، کێ پاسەوان؟
کێ ژیان و ڕزقی عالەم بەش ئەکا و، بێبەش ئەکا؟
بۆچی هێندێک شادمان و، من نەخۆش و دڵ بەژان؟!
لێی نەگۆڕێت و، دەقاودەق ئیش بکا و، عاجز نەبێ
لێرە ناگونجێ، ئیتر، وێنەی کڵاش و ئاشەوان
کێیە حەز کا خۆی ببێ و، حەز کا لە بۆگەن بوونی مەرگ؟
سەیرە بازاڕی خوا، سەرسامیی سەوداگەران
فەلسەفەی دین و ڕیسالەت، حیکمەتن بۆ مێشک و دڵ
هەر لە دونیا ئاشکرایە، هەردوو خانووی ئاوەدان
نافرۆشێ و ناکڕێ، موحتاجی پارە و پوول نییە
ئەیشکێنێ و، ئەیوەشێنێ و، ئەیژمێرێ ئان بە ئان
چاو بدە «نَحْنُ قَسَّمْنا بَيْنَهُم»عەرەبی، باش تێ ئەگەی
یەک نەبی، یەک ترسنۆک، یەک ڕۆستەمی مازەندەران
گەر ئەزەل پیلان بگێڕێ، من بە کێ بەربار ئەبم؟
بۆچ ئەمانەتیان نەکێشاون، زەمین و ئاسمان؟
مار و مێروولەش مەحەببەت ئەگرن و، یەکتر ئەخۆن
شێر و ڕێوی، بەور و کەروێشکیش، هەموو قودرەت سەران
پیسە سەودایێکە مێشکی ئێمە ئەشکێنێ وجوود
پێکمان دوژمن ئەکات و، ناوبژی نادا وچان
هەر ئەمن چاکی ئەناسم، دەوڵەمەندی بێ شەریک
کاکە ژیکۆناسناوی ئەدەبی، ئاخۆ ئینسانێک ئەچێتە لامەکان؟!