یا موحەممەد، عەندەلیبی باغچە و گوڵزاری تۆم
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
3 خولەک
171 بینین
یا موحەممەد، عەندەلیبی باغچە و گوڵزاری تۆم
عاشقی کەعبە و نەجاتی ڕێگە و ئاساری تۆم
بێکەسم، کردم دەخالەت، ڕەحمەتی تۆ بێ، خودا
دائیما هەر چاوەنۆڕی شوعلە و ئەنواری تۆم
حازری چەرخی شەهادەت بووم، لە دیوانی ئەزەل
بۆ ئەبەد، میزانی عەهد و نیسبەت و دیداری تۆم
دڵ بریندارم، بە ناڵەی گەرم و ئاهی ئاگریی
ئینتیزاری مەرهەمێکی لێوی گوڵشەنکاری تۆم
نیم و، هەم، گەر خاکی ئەرزی ئەسفەهانم، یا عێراق
هیچ نەبم، مەربووتی خاکی پایی جەننەتزاری تۆم
مەنبەعی فیکر و خەیاڵم، کرد لە مەستیدا خەسار
تۆبە بێ سەد جار، کە ئەمشەو دەمزەدە و گوفتاری تۆم
یا حەبیبوڵڵا، نەجاتم، خاسە کەوتە دەستی تۆ
کەممی بێ میقدار و، کەیفی بێ ڕوخ و خونخواری تۆم
مونفەعیل بوو موڵکی دڵ، بردەی زەمان، خەستەی مەکان
هەر موزافی جەوهەری پڕ حیکمەتی ئەسڕاری تۆم
دەم بە دەم، تەبشیری تۆ، دەرمانی دەرد و غەم دەکا
جارە جارەش، دەردەداری دیهەشت و ئینزاری تۆم
ڕەند و، بێباک و، تەرەبناک و، سەفاکەش بووم، دەمێ
ئێستە شوکرانە لە نەزمی گەوهەری ئەشعاری تۆم
بێکەسێکم، چوومە قاپی ڕەحمەتت، ئەی خۆشەویست
هەر وەکوو ڕاجیناسناوی ئەدەبی، تەڵەبکاری مەیی میدراری تۆم