یاڕەب! چ گەداحاڵ و پەرێشانی جەفا خۆم

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  216 بینین
یاڕەب! چ گەداحاڵ و پەرێشانی جەفا خۆم
یاڕەب! چ گرفتار و کەمەربەستی خەتا خۆم
نەمبوو لە حەزەر وەسفی سەفا، خزمەت و ئیحسان
مەجبووری هەوا و بیدعەت و بێڕەنگ و بەها خۆم
ئەو ڕۆژە، کە من دێمە نەزەر باخی حیسابات
بێ بۆیی گوڵ و یاسەمەن و سەرو و سەبا خۆم
ئەو وەختە لەسەر ڕێمە، شەرارەی دەمی زیندان
بێ ئاوی سەرئەفرازیی و سووتاوی جەزا خۆم
من، لایەقی هەر تەرزە عەزابێکی گرانم
پڕ فیسق و ئەمەل، بێ عەمەل و زیکری خودا خۆم
مەیلم نەبوو یەک لەحزە، لە دیوانی عیبادەت
سەرگەشتەیی بازاڕی فڕوفێڵی فەنا خۆم
فیکرم بە هەبا مەسرەفی ئەتواری دەغەڵ کرد
پاماڵی بەڵای شەش جیهەتی ڕۆژی لیقا خۆم
عومرم گوزەری، گشتی، لە ئەحواڵی تەرەبدا
ئەی بێ تەرەبی مەجلیسی دیوانی بەقا خۆم
نەفعی ئەبەد و، نیعمەتی عوزما، چوو لە کیسەم
ئەی پڕ خەتەری چۆڵ و بیابانی هەبا خۆم
بمبەخشە بە ڕووی «ئەحمەد و، یاسین و، موحەممەد»
لەم ڕێگەیی تەقدیسە، عەجەب، بێ سەروپا خۆم!
بمبەخشە بە گوڵزاری خەلیلکەس و، کەرەمی نووحکەس
ئەی دڵ بەگڕ و، غەرقی خەجاڵاتی سیا خۆم
بمبەخشە بە مووساکەس و، دەمی حەزرەتی عیساکەس
ئەی کوشتەیی سەد ساڵەیی بێ دەست و عەسا خۆم
بمبەخشە بە خاکی سەمەری ئادەم و حەووا
ئەی ڕوو ڕەش و پەژموردەیی بێ سوود و حەیا خۆم
بمبەخشە بە ئەسحاب و، بە ئال و، عولەمایان
ئەی دەفتەری جەههالیی و، دوشمن بە خەتا خۆم
یا ڕەببی! ئەتۆ غافیری عیسیانی لە ڕاجیناسناوی ئەدەبی
یاڕەببی! چ ڕوو بێنمە دەرگاهی ڕجا، خۆم؟!