لە قاپیی غیرەتی تۆدا، ئەوەندە مات و داماوم
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
2 خولەک
239 بینین
لە قاپیی غیرەتی تۆدا، ئەوەندە مات و داماوم
بە خوێنی جەرگ و دڵ، ئێستا، حەسوودی وا دەبا چاوم
دەلیلولحائرین تاکەی، شەفیعولموزنبین تاکەی؟
بناڵم بەم هەموو دەردە و، بتۆرێ بەختی وەستاوم
کەسێکت خۆش دەوێ مەردی دوو خانەی دین و دنیا بێ
لە خانەی ئاخیرم ناگەم، کە لێرەش هەڵکڕوزاوم
لەبەر «مَن يتَّق اللهَ»عەرەبی، گەلێ ئیشم فڕێ داون
لەگەڵ «يَجعَل لَهُ المَخْرَج»عەرەبی، ئیتر بۆچی فڕێ دراوم؟
لەلای مەولا، «مَفاتيحُ الغيوب»عەرەبی و غەیری تێ ناگا
لە ئێستا و دواییدا، وەرە فریایی گەرداوم
کە عیسا موژدەیی: «يأتي مِنْ بَعْدي إسمُهُ أَحْمَد»عەرەبی
بە قەومی دا و من هاتم، لە مەیدانا و هەستاوم
پەرستیم زاتی هیممەت بەرزی تۆ، بێ وەی کە بتبینم
لە بەحری عیشقی مەردیتا، نوقوم، وەک بەردی بن ئاوم
«أَلمْ نَشْرَحْ لكَ صَدْرَكْ، وضَعْنا عَنْكَ أَوْزارَكْ»عەرەبی
«رَفَعْنا ذِكْرُكَ الأعْلي»عەرەبی، بە ناوت، چەندە بەدناوم
گەلێ پەڕپووت و فەڕتووتم، خەریکی سووتی ناسووتم
نەگەیمە کاخی لاهووتم، لە ئەووەل خەتوە جێماوم
دەمێ قرچەی هەناوم دێ، لە کوورەی دەرد و دڵداری
دەمێ لەرزین لە ئەندامم دەچێ بۆیە پەشۆکاوم
«فَسُبحانَ الذي أسْري بِعَبْدٍ مجمَعاً أَقْصي»عەرەبی
لە ئاگردانی سینەمدا، وەکوو پشکۆناسناوی ئەدەبی، نەجووڵاوم