ستایشی یەزدان
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
179 بینین
ئەی بە ناوی پاکی تۆم، بۆ هەر مرازێ ئیبتیدا
ئەی بە حەمد و شوکری تۆ، هەر نیعمەتێکم دڵگوشا
ئاسمانت کردە قوببەی عالەمی جوود و وجوود
ئاگر و ئاو و هەوا و خاکت نیشاندا، ماسیوا
سارد و گەرم و، ترش و شیرن، موجەب و سالیب هەموو
ئیشوکارت خستە مەودای مەقنەتیس و کارەبا
خۆت کە زانا بووی، ئیرادێکی هەوەڵ هێنایە کار
نیسبەت و جۆری وجوودی گشتی ئەشیا، داڕژا
دینەمۆی مانا، بە مێشک و دڵ، لە قازانج و زەرەر
پاتری گیان پڕ ئەکا دونیا لە ئاواز و سەدا
تۆ هەبووی و کەس نەبوو، کردەت هەبوو، بنکەت حودوس
حیکمەتی عیللەت بڵێم چی بێ بەرانبەر تۆ، خودا؟
هەر بە ئەمری «كُنْ فَكان»عەرەبی بۆ قاعیدەی خەڵقت نواند
چەند و چۆنی ئەووەڵ و ئاخیر لە عیلمت ئاشکرا
چونکە ئەتناسن بە حەق تۆی خاوەنی کەشفی وجوود
قەت تەواو ناکەن سوپاست، ئەنبیا و ئەولیا
گەرچی ڕاجیناسناوی ئەدەبی، لەم هەموو ئەسراری تۆیە نابەڵەد
وا لەقاپی ڕەحمەتت، کەوتۆتە حاڵی حەلوەلا