نامەیەک بۆ «زێوەر» ی شاعیر بە مەبەستی سەردان

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  182 بینین
گیانی ژیانی کوردی قەلەندەر
هیوای وڵاتی بەرز و مونەووەر
مەردی بە پێشچوون، پیری نیشتمان
فەیلەسوفی کورد، حەزرەتی «زێوەرکەس»
تکای نەژادی هۆزی بە ئاوات
بە بەخت یاری، وەکوو سکەندەر
شەهەنشای وتار، ئازۆتی وەتەن
ئۆکسجینی دڵ، ----------دەقی نائاشکرا
بۆ زیارەتتان، خۆی پێشکەش ئەکا
ڕاجیناسناوی ئەدەبی، کە ساتێ ببێ بەهرەوەر