پەسنی ئەحمەد دڵزار

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  256 بینین
چاوەی هونەر و، نوکتەیی سیمینبەرە دڵزار
هیوای وەتەن و جەرگی دڵ و دڵبەرە دڵزار
ئاواتی گەلی بەهرەوەری کوردە، بە یەزدان
کوورەی هەموو زنجیرەیی بێ جەوسەرە، دڵزار
گەنجێکە، لە دیوانی ئەدەبدا هەڵیداوە
تیماری دڵ و سپڵ و هەنا و سەرە، دڵزار
ئەستێرەیی ئاواتی درەوشا لە سەمای کورد
هەر وەک منی ماتەمزەدە تێکۆشەرە دڵزار
ئەو تازە نەمامی وەتەنەم، بۆ بەری خۆشیی
وا پێ گەییوە، کانی گوڵ و زێوەرە دڵزار
بیری لە دڵ و گوێی ئودەبا، گەر بچەقێنێ
هێند تیژە ئەڵێی نووکی ڕم و نەشتەرە، دڵزار
دەستووری ژیانی گەلەکەی دائەڕژێنێ
بەشکوو نەتەوەی ئازەر و ئەسکەندەرە، دڵزار
چیمە لە شکسپیرکەس و، لە ڕۆستۆنکەس و، لە گۆتەکەس
گەنجینەیی کوردانە، کە دەرهێنەرە دڵزار
ڕاجیناسناوی ئەدەبی! تۆ بڵێ نووری دوو چاو و دڵ و جانە
هاوخوێنی من و کوردە، ئەدەب پەروەرە دڵزار