پەسنی حوسین بەگ
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
202 بینین
کێیە؟ هونەری بۆ گەنجینە کلیلە
شۆخێکە، سەعادەت لەسەری ڕۆژی جەلیلە
قائیم لە مەقامی مەلەکاندایە «حوسێن بێگ»
باوکیشی، هەموو کاری جەمالە کە «جەمیل»ە
وەک ڕۆژە بە زەڕڕاتی حەقایق، لە سەمادا
بۆ بەخش و عەتا، بەحری سپی و، چاوەیی نیلە
ڕووحێکە لەناو جیسمی وەتەن، مەردی بەناوبانگ
یاری هەموو سەربەرزە، هەموو دوژمنی دیلە
فکرش به دل خلق، چو جان در تن پاکانفارسی
معزول شده از همه اوصاف رذیلهفارسی
قد أَحْكَمَ ما يَختَرِعُ اليَوم وأمسٍعەرەبی
مَنْ راجَعَهُ يفْرَحُ مِنْ غَير وَسيلَةعەرەبی
این گنج همایون، بهمین حکم در این کویفارسی
واللهِ قَد إِختَصَّ بِمَجْدٍ وفَضيلَةعەرەبی
در دائرهٔ چرخ بود همچو سکندرفارسی
لا يَغْربُ عَنْ عِلمِهِ أفرادُ قَبيلَةعەرەبی
لەم گەردوشە پڕ شۆڕشە، ڕاجیناسناوی ئەدەبی نییەتی باک
ئەو حەزرەتی سەردارە، کە بۆ کاری کەفیلە