پەسنی ڕاجی لەلایەن ئەحمەد دڵزارەوە

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ئەحمەد دڵزار
 1 خولەک  213 بینین
ئیمڕۆکە لەناو ئەهلی ئەدەب سەروەرە، ڕاجی
خاوەن خەدەم و تەخت و سوپا و ئەفسەرە، ڕاجی
بەبرێکە، هۆژەبرێکە، لە مەیدانی ئەدەبدا
مانەندی نییە لەم وەتەن و لەم دەرە، ڕاجی
بۆ زینەتی ئەندامی بوتی شیعری گەلی کورد
ئوستادی هەموو خشڵ و چەک و زێوەرە، ڕاجی
ئەو، گەورەترین گەوهەری سەرئەفسەری شیعرە
مەشهوورە لەناو گشت شوعەرا، ئەشعەرە ڕاجی
تیشکی هونەری شیعری ئەوەند ڕۆشنە، چەشنی
پڕشنگی گەلاوێژ و مەهـ و ئەختەرە، ڕاجی
گەنجێکی ئەوەند بەهرەوەر و واهییە، حەتتا
هاوبیری شکسپیرکەس و عەلی حەیدەرکەسە، ڕاجی
بۆ ئێکیی و دەرخستنی ئەم کۆمەڵە کوردە
غەمخۆر و مشوورگێڕ و عەجەب ڕەهبەرە، ڕاجی
بەم ئاگری پڕ میحنەتە سووتاوە، بە یەزدان
کوردێکی جگەرسۆز و وەتەن پەروەرە، ڕاجی
«دڵزارناسناوی ئەدەبی»! وەرە تۆ بێژە، بچرپێنە بە گوێی گشت
پێغەمبەری زومرەی ئودەبا و هۆنەرە، ڕاجی