پەسنی ڕۆبینتەنی جاف

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 3 خولەک  220 بینین
تا هەڵبکەوێ سەروەری وەک ئێوە، لە جافا
نامێنێ لەناو کورد، عەشیرەت لە خیلافا
لاوێکی هونەرمەند، وەتەنپەروەر و مەردی
کێ بێ کە بەرەو ڕووت بوەستێ لە مەسافا؟
ناوت چییە؟ ڕۆبین تەنە، پۆڵاییە کارت
لێکهاتووە، خۆش ئەسمەر، موسەمما لە تەنافا
شایانی وەزیری، بەخوا، گەرچی مودیری
سەربەرزی ئەدەب، کانی هونەر، شێری لە قافا
ئەی بەندی دڵی «حاجی ئەمین»، جافی تەهەمتەن
نەمبیستووە لەم هۆزە دوواکەوتە لە مافا
وەرگێڕیکە تۆ ڕووت لە کەسان، نەختێ بە کینە
عَنْ مَضْجَعها مِنْكَ، جنوبٌ تَتَجافيعەرەبی
بورهانە هەموو بیر و، وشەت حیکمەت و شانە
بوڕندەیە شمشێری وچانت لە غیلافا
دائیم کە پڕی نیعمەتە دیوانت، ئەوا خەڵک
يَسْعَوْنَ الي البابِ ثِقالاً وَخِفافاعەرەبی
هەرچی نەشی ناسیبی، کە ئەتناسێ لە خۆوە
وا دیاری لەناو کۆمەڵە، وەک ڕۆژی لە تافا
با عالەمی بێگانە بزانن، کە مە جافین
في المَجْدِ، مَعَ السُّؤدَدِ لَنْ نَتَنافيعەرەبی
جێی فەخرە هەبن وێنییەیی تۆ زۆر لە عەشیرەت
أَلعِزَّةُ بِالقُدْرَةِ، حَتّي تَتَكافيعەرەبی
چونکە هونەرت، شۆرەتی خستۆتە سەمای کورد
بێگانە ئیتر هیچی نەماون لە گەزافا
من بەندەیی ئەم هۆزە وو خاکەم، کە هەتا هەم
هەر چەپڵە لە دەستانمە، هەر دەم لە هوتافا
ئەی کاکە، ژیانم کە لە ڕووی ئێوە تەواوە
كُلُّ مَرَضُ العَيْشِ يُعافي وَيُشافيعەرەبی
من گوڵ ئەپەرستم، کە لەباخی گەلی کوردان
كَالبُلْبُلِ في الصُبْحِ أُغَنّيهِ عِزافاعەرەبی
کوردی و عەرەبی تێکەڵا ئەکەم، تا بە برایی
ئەم قافیە لێکخۆش بێ، لە هۆنین و لە بافا
زەردشتییە ئەم کێو و کەژە و، میوەوو مێوە
قَدْ وارَثَها الجافُ سِهاماً وَسِلافاعەرەبی
نەمزانی سوپاست بە چ کەم؟ کاکی جوانمێر
إِذْ حَيَّرَني وَصْفُكَ، لَمَا أَتَدافاعەرەبی
ئەو کاتە لە ڕێت، بێکەس و ئاوارە ئەوەستن
لا تَتْرُك أَلطافُكَ لِلخَير مُضافاعەرەبی
ئەو شەخسە حەسوودی کە ئەبا پێت، ئەزانێ
قَدْ أَلبَسَهُ الجَهْلُ مِنَ الحُمْقِ إِكافاعەرەبی
لەم عەشرەتەدا، کار هەموو ڕاست و تەرازوون
فَالْعَدْلُ يَدُ الحِكْمَةِ، وَالْحَقُّ يُوافيعەرەبی
ڕاجیناسناوی ئەدەبی، بە هەموو شێوە لە ڕووی هۆزی ئەپشکوێ
لا يَمْنَعُ عَنْ ضَوْعِهِ جَنْياً وَقِطافا.عەرەبی