پەسنی سەید هادی ئەفەندی
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
2 خولەک
213 بینین
بە نەوعێ کەوتەدەر عیرفان، ترینگەی تەپڵی شادی هات
سەراسەر پڕکران دەوران، کە ناوی نووری هادی هات
لە زینەت ئاسمان پڕبوو، وەکوو گۆ شەوقی دڵ خڕ بوو
بە مەیدانی هونەردا چوو، گرێیەک، سەد گوشادی هات
بە بەزمی نەزمی تەعمیرات، خودا هێنایە تەحریرات
لە کۆیسنجاقەوە دێهات، هەموو جەژنی مورادی هات
وەکوو ڕۆستەم، سەید هادی ئەفەندی ڕۆژی بونیادی
بە تەکیە و مەسجید و نادی، بە بازاڕی تەمادی هات
عەجەب حوکمێکی دامەزران، بە کەم وەختێ وەکوو باران
لەلایێ مەڕمەڕ و مەرجان، لەلایێ حەرفی بادی هات
لەلایێ گێچ و بەرد و دار، لەلایێ هەندەسە و کردار
لەلایێ مەسجید و بازاڕ، لەلایێ نەخشی عادی هات
دەڵێن مەئمووری ئەوقافە، درۆیە، ئەو قولەی قافە
نفووزی ئەمری پڕ تافە، بەگوێرەی ئیعتیمادی هات
سەمای گوڵزاری پێداکرد، ستارەی نەحسی ئاواکرد
کە چەند دووکانی ئینشاکرد، چ ئەسکەندەر نەژادی هات
چ دووکان، قەیسەری قەیسەر، چ دووکان، مەڕمەڕ و گەوهەر
لە زینەت مونتەزیم یەکسەر، بە بەزمێکی ئیرادی هات
ژیان و نازکی و ڕەوشەن، دڵی وەک جەننەت و گوڵشەن
کە «کۆیە» مەیسەر و مەیمەن، بە پێشکەوتەی بیلادی هات
بە شوعلەی ڕاستیی سەرکەوت، لە ئەوجی غیرەتا دەرکەوت
لە قاپیی ئەو عەد و وەرکەوت، بە ئاهی نامورادی هات
حکومەت ماڵی ئاوابێ، کە زاتێکی وەهای لا بێ
بە تەرفیعی موهەییا بێ، کەوا هوشیار و هادی هات
خودا تا ئاخیری کاری، بمێنێ کار و بازاڕی
کە ئەم، سەربەرزە ئاساری، بە چاکیی شکڵ و مادی هات
هەموو «کۆیە»، سەفا پڕ بوو، کە ئەو شێری شکاری خوو
بە هەیوانی وەفادا چوو، بە توڕڕەی ئیجتیهادی هات
لەسەر حوکمی ئەزەل ڕاجیناسناوی ئەدەبی کە کێشای ڕەسمی تەئریخی
جریوەی کەوکەبەی دایم لە بورجی ئینفیرادی هاتحسێبی ئەبجەد: جریوەی کوکبەی دایم، لە برجی انفرادی هات = 1354.