یارت کە هەبێ، بارتە تا ڕۆژی دوایی
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
223 بینین
یارت کە هەبێ، بارتە تا ڕۆژی دوایی
بارت کە نەبێ، غارەتی تۆ بێ سەر و پایی
دوژمن مەکوژە، دۆست نەوەک بتکوژێ ڕۆژێ
یاران مەخە سەر تەختی هەوایی، بە مەرایی
مەڕوانە هەتا کۆمەڵی بەدبەختی دیارە
هەرزانە قوماشی دڵەکەت، نەک بە کەوایی
داپۆشە سەرت، چەتری غەم و سەبر بە سەرکە
ڕابوورە، لە هەر حەسرەتی دوو ڕۆژی جودایی
تاریکە شەوت، هەڵ کە چرایانی ئەلەتریک
لەم شێوەیی نەوسانییە، تاببیە خودایی
کارێ مەکە گیرۆدە ببی و دەرنەچی بۆ خۆت
ئیشێکی بکە سەربکەوی، دوور لە ڕیایی
مەشکێنە دڵی شووشە شەرابی دەمی خونچە
تاکوو نەڕژێ ئارەقی چاوت، بە سیایی
هێزێکە، هەموو کردەوەیی کۆمەڵی ئێستا
لەو هێزەوە بخوازە، ئەوانەی بە تەمایی
ڕاجیناسناوی ئەدەبی مەکە ئەندێشە و، دانیشە لە خانە
یا ڕاکە لەدوو کارێ، بەلایێ، نە دە لایی!