بەسییە دڵ و دین بردن، لەم تۆخە بەبێ دینی

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  207 بینین
بەسییە دڵ و دین بردن، لەم تۆخە بەبێ دینی
بەس پێم بدە ژەهری مار، لەو زوڵفە بە شیرینی
نەقدی خەمە تا مردن، باری دڵی ڕیسوامە
هەر کووچەیی بێدادی و، هەر کولبەیی غەمگینی
چاوت بە هەوای خۆشی، تاڵانی سەر و ماڵە
بەو تەوقە و خڕخاڵە، تا کەی لە ڕق و قینی؟!
بۆ بولبولی پڕ زارم، وەک غونچەیی دەم بەستەی
بۆ دەردی بە هاوارم، وەک سوورەتی یاسینی
بەم کوڵمە ئەلەتریکی، یا ڕۆژی لەسەر ئەوجی؟
بەم زوڵفە شەوی تاری، یا شوورە و پەرژینی؟
لێوت کە پڕی خەندە، قەنداوی خەجاڵەت کرد
زیوینە دەس و پەنجەت، یا لەو دەمە زێڕینی؟
وەک تازە لە خەو هەستی، ئەو چاوە پەنا بە خوا
بۆ هەتکی هەموو خەڵکە، ناز و غەزەب ئەنوێنی
گوڵزاری بەهارانی، یا بووکی سەراپا سوور؟
یا پیشەتە خوێنخواری، یا هەر بوتی خوێنینی؟
سووزەی جگەری ڕاجیناسناوی ئەدەبی، هیچ کارێ لە تۆ ناکا
چونکێ لە هەناسەی سەرد، زانیومە کە تەئمینی