بەزم و هەوایی گوڵشەن، بۆ ئێمە بوو درەخشان
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
214 بینین
بەزم و هەوایی گوڵشەن، بۆ ئێمە بوو درەخشان
تا لوتفی گوڵ نەبینین، دڵ زاری کونجی زیندان
وا عومری من بەسەرچوو، تا کەی جەفا بکێشم
خوا بتگرێ وەفا کە، ماچێک لە هەردوو لێوان
وەک لالەزاری ڕووی تۆ، هات و نەسیمی ئەنگوت
پێویستە گەر حیسابم بکرێ لە ڕیزی ڕەندان
میحنەتزەدەی برۆتم، تا تاق و جووتە بۆ فێڵ
قوربان! وەرە بنۆشین، من خوڕڕەم و تۆ خەندان
ڕۆحم لەلات بەجێ ما، هەردوو ڕەئی بەیان بوو
من سوێند ئەخۆم، دڵیشم، حاشا نەچۆتە هیجران
سەرمەستی غەمزەیێکم، سەودا دەماغی تیرێ
قەت ڕەنگ نییە لەگەڵ تۆ، ڕۆستەم کە بێتە مەیدان
دڵ داییما خەریکە، بەم کوورەیی خەیاڵات
بۆ جۆشی تیری ئولفەت، بێسوودە چەکوچ و سندان
زیوین بەدەن هەتا کەی، بێ ڕەحم و بێ زەکاتی؟
ڕەحم و زەکاتە پێویست، هەردەم لەسەر موسڵمان
پێم وت: بە ماچی چاوت، گەردن کەچم، وتی پێم:
ڕاجیناسناوی ئەدەبی ڕجا کەمێک بوو، کردت بە بەحری عوممان!