ئەو کۆمەڵە کوردانە، دەڵێی شاهی زەمانن
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
209 بینین
ئەو کۆمەڵە کوردانە، دەڵێی شاهی زەمانن
خۆش فەهم و خیرەد، حیرزی ملوکانی جیهانن
وەختێ کە ئەچن بۆ شەڕ و شۆڕ، ئاگری زەیتن
وەختی تەقەلا چاپک و، وەک ئاوی ڕەوانن
وەختێ کە ئەبەن ناوی هەوەسبازیی و مەستی
گوڵزاری ئیرەم، لالەیی دامەن هەمەدانن
خاوەن حەسەب و ڕندن و، بێباکن و مەستوور
ڕەنگین قەڵەم و، خۆش خەت و، شیرین، بە زمانن
مەحبووبن و، سەربەرزن و، شاداوی مەلاحەت
دڵدارن و، هەموارن و، هەر زاڵ و بەسامن
بۆ ڕۆژی هەرا، هەر وەکوو عیفریتی بە هەڵمەت
بۆ دوژمنی سەر، ئافەتی پڕ ناوونیشانن
هەر تایەفە، گەردەنکەچی ئەو کۆمەڵە نابن
مەڕدوودن و، فەرتووتن و، بێ عەقڵ و نەزانن
هەقناسن و، بێ باسن و، دەربازی تەم و غەم
زانراوە لە دنیاوە، هەموو ئەهلی جینانن
ڕاجیناسناوی ئەدەبی! نییە حاجەت بە قەڵەم بیخەیە نووسین
سەربەرزی هەموو عالەم و عالی بە مەکانن