لە دەست چوو عەقڵ و دینم، بە جیلوەی ڕوویی نازداران

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  200 بینین
لە دەست چوو عەقڵ و دینم، بە جیلوەی ڕوویی نازداران
بە بەر «با»مدا لەبەر بادە، سەر و ماڵ و دڵی جاران
لە باخی سۆزدا عاشق ئەبێ ئوستادی بولبول بێ
نەوەک عومری بە سەربا سەر بەفرسەت، چەشنی هوشیاران
کە مەولا ڕەحمی زۆرە، گەر لە گەردەن بەستم ئۆباڵت
فیداتم موتریبا، خۆش، هەستە لێدە سازی بێداران
ئیتر پیشەی قەدیمی تۆ، سەراپا لوتف و ئیحسانە
بە ڕەحمی خۆت بگە هانام و دەرچم سا لە هاواران
حەبیبا! کەی لەناو دوو دوژمنا، جێگایی تەمکینە؟
وەرە یاریی، نەجاتم دە، سەنەم، یا بمکە تیرباران
ئەگەر سەختم، ئەگەر نەرمم، لە ئاهم وا دیاری دا
توواوە جیسمم و لێدە، تکەی ئیکسیری ڕووی یاران
لەلایێ کەوتووە ڕاجیناسناوی ئەدەبی، لەلایێ نووستووە دڵبەر
وەکوو من بەختی بەسراوە، لە سارا یا لەنێو شاران