تەرزێکی جگەر ڕەنگە، خوێنی دڵی بێ دەستان

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  235 بینین
تەرزێکی جگەر ڕەنگە، خوێنی دڵی بێ دەستان
بۆ مەشقی خەت و خاڵی، موژگانی دژم وەستان
نەشئەی قەد و باڵاکەی، شمشادی بە بەر با دا
شێوەی سەر و کاکۆڵی، ڕەیحانە و موشکستان
دونیا لە هەوای عیشقا، چەرخێکی شلک پێیە
زەڕڕێک بوو سەما چێشتی، هەر گێژە وەکوو مەستان
ئاسایشی هەر مەنزڵ، سەبری دڵی بێچارە
لاکین بە چ دای بوکتی، عەقڵ و دڵ و دین هەستان
عەنقایی زەمان عیشقە، ڕەنگی کە بە چاو نایێ
ئاساری لە عالەمدا، پەیدا وەکوو تەڕدەستان
ئاوێنەیی بێ ژەنگم، وەختێ کە بەرەو ڕوو بم
ئێستا کە لە دووری تۆم، ڕامخستووە ژەنگستان
ڕاجیناسناوی ئەدەبی! مەدە ئیعلانی حەربی ئەمەل و عیشقا
موفلیس لە هەموو لایێ، چوە ڕیزەیی پابەستان