لەم وەحشەتە من تووشی چ شاخ و چەقەنێ بووم؟!
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
174 بینین
لەم وەحشەتە من تووشی چ شاخ و چەقەنێ بووم؟!
گیرۆدەیی سەر پڕژی، چ دار و دەوەنێ بووم؟!
گرتت بە جنێوێکی، ژیانم بە تیجارەت
وەک تازە هەتیوێکی، کە ئیمڕۆ بە تەنێ بووم
دەتوێتەوە دڵ، هەروەکوو شەمعێ کە بسووتێ
پابەستەیی سەودایی عەرەقدان لەگەنێ بووم
لەم بەحری خەیاڵاتی تۆ، نێزیکە بخنکێم
وا بزانە نەهەنگێکە، بە تووشی گەزەنێ بووم
هەرچەند ئەڕژێ خوێنی دوو چاوم، لە غەمی تۆ
بەم خوێنەوە، بڕوانە چ خاوەن کەفەنێ بووم؟!
هاتوڕەوی من لێرە ئەفەرمووی چییە؟ قوربان!
سەودازەدەیی قامەتی نازک سەمەنێ بووم
ڕاجیناسناوی ئەدەبی لە قیامەت کە بڵێن: چیت بوو لە دنیا؟
بێ ماڵ و دڵ و، عاشق و ڕەند و ڕەبەنێ بووم!