هەرچەندە بە ئاهەکەی قەلەندەری، هاتوچووم
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
220 بینین
هەرچەندە بە ئاهەکەی قەلەندەری، هاتوچووم
هەر وازی لێ نەهێنام، هەتا بردی ئابڕووم
بیستوومە کەوڵی ڕەقیب، دەبباغی نییە، بەڵام
لێی ناگەڕێم عەزیزم، ئەمێستە تا نەیگرووم
شەپۆلی چاوەکانم، بەسەر ڕوو کە دێنە خوار
ساتێ بە ڕەنگی سورەوە و، ساتێکی زەردە ڕووم
لە وێنەی زەڕڕەداری، دار و بەردی «کۆیە»کەت
فرمێسکی چاوەزارم، ئەشۆرێنێ شۆرە بووم
جیلوەی شکۆفەکانی خەت و خاڵە تازەکەت
ڕازایەوە بە شەوبای ئارەزوویی ئاهی زووم
تریسکەی عەقیقەکانی لێوی بە زەردەخەند
پڕتەو ئەخاتە سینەی ئاسمانی پڕ نجووم
ئەی گیانە پڕ نیشاتەکەم، ئەی چاوی دیدەنم
ئەی یارە دڵفریوەکەم، ئەی شۆخی ناو قوتووم
کەی دێی بە ڕەسمی تازە، بە ڕاجیناسناوی ئەدەبی ئەدەی هەوەس؟
بێجگە لە تۆ شک نابەم، لەسەر خاکی مەرز و بووم