سویچێکی ئەلەتریکی ڕوخی، وا جەرگی گیرساندم

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  179 بینین
سویچێکی ئەلەتریکی ڕوخی، وا جەرگی گیرساندم
بە سۆزێکی بەکوڵ تاکوو بەیانیی عیشق ناڵاندم
کە دەنگی نازی هات و، ڕەنگی گوڵخەندەی بریسکەی هات
وەکوو هەوری شەوی نیسان، دوو چاوی تاری گریاندم
بەرق تێی ڕاخوڕیم، ئەو دڵبەرەی شیرین و دوو باڵا
بە تاوی تەرزە بارانی، بناغەی ژینی ڕووخاندم
وەکوو لەشکر، خەت و خاڵی بەتاڵان بردنی دڵ هات
وەکوو مەشکە هەڵاوەسرام، دڵی پڕ ژانی لێ ساندم
هەموو دەشتی خەم و تاڵیم، ڕەش و شین داگەڕا یەکسەر
هەتا ئاخر سپی و سووری گوڵی خوێنینی پشکواندم
مناڵێکی وەکوو دڵ، قەلغەتم چەندی لە باوەش گرت
کە ڕووی نوورینی یاری دی، هەناو و جەرگی قرچاندم
تەماکارانە ڕۆییم، نەشگەیشتمە دڵبەرم ڕاجیناسناوی ئەدەبی
بەڵێ، لەم داوەدا تا سووڕ و هەوڵم خوارد، ئاڵاندم