لە جابوڵقای فەنادا، بێ کەس و ئاوارە تا مردم

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  208 بینین
لە جابوڵقای فەنادا، بێ کەس و ئاوارە تا مردم
بە شاماری زبەرجەد، ڕیسی ئاهی ڕیشی هەڵ کردم
بەهارێکی بە هاوار و ئەلەم هاتۆتە بەرچاوم
لە مەیدانی هەبادا، ئەرخەوانی کێوی هەڵگوردم
دڵی گەر ناگزورە وشکە سۆفی، بێتە لام ساتێ
بە فرمێسکێ کە بێتە چاوە و تەبعی شەکەر خوردم
تەڕ و تازە نەمامی شۆخی چاومەستم، کە عیشوەی دا
حیجابی دڵ بە سێسەد پەردەوە، بەرچاوی لابردم
بە فانۆسی مەحەببەت، گەر نەبینم کاخی ئەو شۆخە
لە مەعنادا درشتم هەروەکوو کەیوان و، نەک وردم
سپی چاوە کەسێ، یاری نیشانی دڵ نەدا جارێ
وەکوو من دێتەدەر ئاخیر، کە دامردووم و ڕابردم
نیگارا! ڕەحم و ئینسافت لە دڵ دەرچوو، بەبێ ڕەحمی
بە سەرتاپایی ڕاجیناسناوی ئەدەبیدا بفەرموو، وا ئەڵێ: پردم