جانا! وەرە لای من، دانیشە کەنارم

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  195 بینین
جانا! وەرە لای من، دانیشە کەنارم
بڕوانە وەفای من، هەر شیوەن و زارم
ئەی دۆست بە لەنجە، جارێ مەبە ڕەنجە
یەک بادە بە پەنجە، پێی بەنجکە دەمارم
وا دڵ بەخەبەر هات، خوێناوی جگەر هات
سەد تیر و تەبەر هات، بۆ ڕۆحی هەژارم
وا غەرقەیی ڕۆڕۆم، هەردەم لە خەمی تۆم
نێزیکە کە بتخۆم، هەرچەند کەلەدارم
تا دەربەدەرێکم، هەر قوڕبەسەرێکم
سووتاو جگەرێکم، بێ جێو و هەوارم
ئەی دڵبەری ڕەعنا، خۆشقامەتی زیبا
گەر دەمکوژی ئێستا، ماچێ بخە زارم
ڕاجیناسناوی ئەدەبی بە سەری تۆ، گیرا لە خەتی تۆ
تا جیلوەدەری تۆ، من هەر شەوی تارم!