دڵ و شەرم و حەیام، ئاویتە کەندێک
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
241 بینین
دڵ و شەرم و حەیام، ئاویتە کەندێک
لە پەرچەم تا گوشابێ سووکە بەندێک
شەو و ڕۆژم نەدی، ئەی یاری عەییار
لە قاپیتا، نەناڵێ دەردمەندێک
ئەوەندەی ئاوی چاوم ڕشت و گریام
خودا نەیدا لە لێوت دانە قەندێک
نەویتر بوو لە خاکی پێیەکانت
کە ساتێ موبتەلای تۆ بوو بڵندێک
خەیاڵم بوو، لە ڕووتا شاد بکەم دڵ
بە قڕچێ، مەنعی کردم ناپەسندێک
خودا حیفزت بکا ئەی شۆخی شیرین
نەبینی قەت لە دونیادا گەزەندێک
عەجەب ڕێیێکە ڕێگەی وەسڵ، جانا!
بە سەد پێ دەرنەچوو غەڕڕا سەمەندێک
بە شوعلەی کوڵمەکەی جانانە، سووتان
بە کۆمەڵ عاشقان، هەروەک سوپەندێک
لە سەرفی کاری عیشق و جەور و هیممەت
وەکوو ڕاجیناسناوی ئەدەبی، کەسێ نەیدیوە ڕەندێک!