چاوەکەم، چاوەنوواڕم چ بە کوشتن، چ بە جوود
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
216 بینین
چاوەکەم، چاوەنوواڕم چ بە کوشتن، چ بە جوود
بێکەس و ڕووت و ڕەجاڵم، سەری حەسرەت لە سوجوود
ئولفەتێ با بگرین پێکەوە، ئەی نازک تەن
بە دەف و شادیی و عوشرەت، بە مەی و مەستیی و عوود
شاهیدی حاڵە، خودای عالەمی هەر کەون و فەساد
لە دڵا ناچییە دەر، ڕۆژی حیسابات و خلوود
عادەتی عیشقە سەری ڕاستیی و ڕۆحی کەرەم
ناڵەیی وەحدەت و ئەشکی تەڵەب و زیکری وەدوود
چ مەپرسە تۆ لە ئەم زاهیدە دنیادارە؟
ئیشی ڕێکخستووە سا یا بە درۆ، یا بە دروود
ئەی سەنەم، ئێستە مەگەر حورمەتی ڕۆحم ئەگری
تەنی جێ هێشتووە، هێناویە دڵیشم بە وروود
وەکوو ڕاجیناسناوی ئەدەبی، سەری ئێوارە هەتا بانگی سەحەر
هەڵدەکێشم قەبەسی ئاهـ و، تۆ ناترسی لە دوود!