تاوی کوورەی سینەیی من، وا مەیاندی ئاهی سەرد

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  226 بینین
تاوی کوورەی سینەیی من، وا مەیاندی ئاهی سەرد
ئاهی سەردی من عەزیزم، پێی دەسووتێ دار و بەرد
نەقدی سککەی سافی گۆنەت، نەقشی کاری کردگار
بۆیە بانقی ئەو تەواو ناکا سەما و موڵکی عەرد
گەهـ سپی ڕەنگم، گەهێ سوور و، گەهێ تاڵی فیراق
ئەی عەجەب ئەشکی مەحەببەت، ڕوو دەپۆشێ سوور و زەرد!
من لە غوربەت، بۆ قەدی دڵگیری تۆ تاقانە مام
ئێستەیش لێم ناگەڕێی، دەمکەی بە پەیکی بەڕنەوەرد
چاوە غەمزێکم لە لوتفی تۆ تەمەننا بوو، نەبوو
تا لە چاوم، مەردمەک ناوی لە خۆی بەرداوە مەرد
مەملەکەت بەحری غەمم پۆشیوییە، دەست ناکەوێ
قەت لە ئەرزی وەسڵتا بۆ دڵنەوازی، تۆز و گەرد
هەر وەکوو ڕاجیناسناوی ئەدەبی، لە تاوی دڵبەری شیرین بەدەن
چوومە خەڵوەی بێ قەراری، خۆم لە عالەم کردە فەرد!