کوردی بێ غیرەت لە هیچی، بیری ئەوتانی نەکرد

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  196 بینین
کوردی بێ غیرەت لە هیچی، بیری ئەوتانی نەکرد
دوژمنی میوانی هات و سفرە و نانی نەکرد
گشتی پێشکەوتن لە ئیش و سەنعەتا، جیرانەکان
ئەم دەنی تەبعە تەماشای کاری جیرانی نەکرد
چاوی پڕ تۆزت، کە دوژمن هاتە ناو مەیدانەوە
کوشتیی و تاڵانی برد و دەرکی تاوانی نەکرد
شەککەر و هەنگوینی خاکی کوردە، پەروەردەی مەگەز
خاوەنی بێ مایە ماوە، تامی لێوانی نەکرد
چەند گران بوو موڵکی کوردستان، لە کێش و قیمەتا
بێ بەها دایانە خەڵک و، خەڵک هەرزانی نەکرد
با بەقڕ چێ توو خودا، قەومێکی بێ عەقڵ و وەفا
خاکی، بێ تاپۆ بەشی کرد و چ پاوانی نەکرد
کەس لە کەس ڕازی نییە، هەرکەس بە مەن خۆی دائەنێ
شاهی سەنعەت هاتە مەجلیس، کەس چ جووڵانی نەکرد
کۆمەڵی کوردان! تەماشا کەن، چ سووتا جانفیدا
میللەتی غەیرت وەکوو پەروانە ئامانی نەکرد
ڕاجیاناسناوی ئەدەبی! بەرزی وەتەن نابێ لە کوردستانەکەت
خاکە بیمارە، تەبیبی قەوم دەرمانی نەکرد!