دڵ حازرە لەم دەرگەیە بیدەم بە بەشارەت

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  145 بینین
دڵ حازرە لەم دەرگەیە بیدەم بە بەشارەت
نەک چاوی بەڵەک نەقشی نەکێشێ بە ئیشارەت
لەوساوە لەناو ڕەوزەیی حوسنت تەرەبم بوو
ڕۆیی سەر و ماڵ و دڵ و دینم بە تیجارەت
تاکەی هەوەسی گوڵشەن و ئاواتی ویساڵت؟
ئەی خانەهەرەس، هەستە لەناو تۆزی فەتارەت
دەستی دەشکێ، ئەو کەسە چاوی لە تەڵەب کا
بەغدا نییە هەر جێگە ببینی بە ئینارەت
قەومی حەبەش و تورک و عەرەب، دەست و دوعاتن
ئەی کوردی گران، فەرموو، ئەگەر مەیلتە غارەت
نەقدێکە، لە دەستی چووە قاڕوونی بەڵاکێش
مەگرە لە سەرم، تینەت و کەرپووچی حەقارەت
چاوی لە ئومێدی کەرەمی تۆ نییە، ڕاجیناسناوی ئەدەبی!
ئەم سەندەلە نووسراوە لە دیوانی وەزارەت