لەم باغی بناگوشە، منی دیوە گوارەت
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
160 بینین
لەم باغی بناگوشە، منی دیوە گوارەت
بەم شەوقە، لە سەد بێکەسی پرسیوە گوارەت
باسی سرۆتن ناکەم و هاتوومە کەنارت
وەک لالە، کە لەو جەننەتە خەمڵیوە گوارەت
عەکسێکە لە دڵ کەوتووە، پێچاویە جیسمی
جیسمێکە، وە یا نیوە دڵە، نیوە گوارەت؟
هەر چەندە جگەر کونکونی موژگانی بە خوێنم
سەد داغی منی بێکەسی پۆشیوە گوارەت
سەد گەنجی زەڕ و زیوی «سولەیمان»یی و «قاڕوون»
ئیمڕۆکە بە یەک پیسەیی نەکڕیوە گوارەت
بەم ڕەنگە، کە هەمڕەنگە درەوشانی بە هەرلا
قەدری جگەری بولبولی ناسیوە گوارەت
دڵ سەر نەزەری عیشقە، دەمێ چوویە تەماشا
نابینی؟ هەوای پەرچەمی گۆڕیوە گوارەت
بەهـ بەهـ، چ عەجەب، تێکەڵە نەشئەی گوڵ و نەسرین!
هەڵبەت، چەمەنی جەننەتی هۆنیوە گوارەت
بەم تیشەیی ئەفکارە، بە سەد مەسقەلی ئەڵماس
ڕاجیناسناوی ئەدەبی، بە گەلێ سوورەتی تاشیوە گوارەت!