ڕازایەوە ئەم کوڵمەیی تابان و موخەتتەت
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
248 بینین
ڕازایەوە ئەم کوڵمەیی تابان و موخەتتەت
پێچایەوە سەد سونبولی چین چینی موفەڕڕەت
ئەی دڵبەرە تێرم کە لە ماچی لەب و کوڵمەت
وەک زامی جگەر، تۆ بکە جان مەزج و موخەڵڵەت
ناوێرم ئەگەر باسی دەمت کەم، لە جیهەت ماچ
خۆ باوەش و دەستگرتنەکەت، ناکرێ قەت قەت
لەم گەنجە، لە کونجێکەوە وەستا بەچە زەنگێ
یا کافری زوڵفت، لە سەری کردە موسەڵڵەت!
ئاهم لە هەموو لاوە سەمای گرتووە، خەت خەت
ئەشکم لە هەموو خاکەوە جاریی بووە، شەت شەت
عیشقت، سەنەما! مەدخەلە بۆ قەلبی بریندار
وەسڵت، چ عەجەب! بۆ منی بێکەس بووە مەسقەت
نازک تەنەکەم مەنعە لە وەسڵی دڵی پڕ شۆر
ڕاجیناسناوی ئەدەبی بکەوە بەحری موحیتا، تۆ وەکوو بەت