لەم لالەیی نوورینە دووسەد خانە بەدەر کەوت

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  102 بینین
لەم لالەیی نوورینە دووسەد خانە بەدەر کەوت
ئاگر لە پەڕ و قالبی پەروانە بەدەر کەوت
لەم چاوە، لەبەر مەستی و کاڵایی مەحەببەت
سەودایی مەی و ساقی و مەیخانە بەدەر کەوت
مورغی دڵەکەم بەستەیی سەد عیجز و نیازە
خاڵێ لەسەری زوڵفی، کە وەک دانە بەدەر کەوت
سۆفی کە بە چەند تەعنەوە دوێنێ سەری کێشا
لەم حەلقەیی مەردانەوە، مەستانە بەدەر کەوت
دڵ هاتەوە ڕووی شەهپەڕی سوڵتانی عەدالەت
بۆ قەید و بەڵا، بێ دڵی دێوانە بەدەر کەوت
زاهیر بووە خونچەی دەمی ئەو دڵبەری ڕەعنا
بولبول بە دووسەد ناڵە، لە هێلانە بەدەر کەوت
ناچێ بە دوو عالەم، کەسەری سەر دڵی ڕاجیناسناوی ئەدەبی
لەو پەرچەمە، گەر توڕڕەیی شاهانە بەدەر کەوت!