بێنی شاهی دڵبەرانی نازکی گوڵبۆ نەهات

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  258 بینین
بێنی شاهی دڵبەرانی نازکی گوڵبۆ نەهات
شەممەیی باخی بەهار و سەبزەواتی تۆ نەهات
دائیرەی عەقڵم لە دەست وەستاوە، خوار و پڕ غەڵەت
چونکە بۆ تەشریحی عیشقم، جەدوەلی ئەبرۆ نەهات
زوو لە کوورەی عیشق کەوتم، تا درەنگێ دامرام
ئەی خودا بۆ شەهری یاران، بۆ لە من بۆنسۆ نەهات؟
سەبر و ئارامم نەماوە، تاوی هیجرم کەوتە سەر
مردم و ساتێ لە دەورەم، شیوەن و ڕۆڕۆ نەهات
والەیی دەردی فیراقم، گێل و سەرگەردانی تۆ
داخی جەرگم، داروویی شەوبۆیی زوڵفی تۆ نەهات
یار، غەزالێکە لە کوردستان و ماچین خالیسە
وەختە کوێر بم، چونکە شوعلەی ڕوومەتی ئیمڕۆ نەهات
جیسم و جانم دایە دەست ئەم دڵبەرەی غارەتگەرە
ئەی عەجەب! جارێ بە عیشوە بۆ سەری تاپۆ نەهات
دڵ لە داوی بەندە، هەقیە، شوێنی جیسمم ناکەوێ
کەی لەگەڵ ڕۆژا ئەڵێی، بۆ شەمعی جوستوجۆ نەهات؟!
کاتی مەرگە ڕاجیاناسناوی ئەدەبی، ڕۆیی ژیانی بێ ویسال
دەردمان سەد دەردە چونکە، بۆیی یاری کۆ نەهات