مەزاقم تاڵە بەم ژەهراو و خوێناوی خەمی عیشقت
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
207 بینین
مەزاقم تاڵە بەم ژەهراو و خوێناوی خەمی عیشقت
دەروون ئاشوفتەیە دایم، بە تۆز و ماتەمی عیشقت
لە کوورەی دووریا سووتا، هەموو بەرگی ویسالی من
فەقیری کردووین قوربان، عەجایب حاتەمی عیشقت
ئەزانی من لەبەرچی شێت و سەرگەشتە و هەراسانم؟!
هوجوومی کردە سەر من، ئەی عەزیزا، عالەمی عیشقت
برینداری دەمی شیری برۆت و تیری موژگانم
هەمیشە خەستە و گیرم، لە حەلقەی ئەدهەمی عیشقت
لە دەشتی سینەما هەڵسا، غوباری وەحشەت و نەفرەت
بە زاهیر چاکە بیناییم، بە دڵ کوێری تەمی عیشقت
چلۆن ژینێکە ئەی دڵبەر، کە من هەردەم نەناڵێنم؟
چلۆن نەڕژێ ئیتر ئەشکم، بە شێوەی شەونەمی عیشقت؟!
جگەر دووپارە بوو ڕاجیناسناوی ئەدەبی، غەمی دووبارە دیسان هات
موحەققەق بوو کە تۆ فەوتای، بە تیغی دوودەمی عیشقت