چەندە دانیشتم لە کونجی خانەقا، یارم نەهات

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  322 بینین
چەندە دانیشتم لە کونجی خانەقا، یارم نەهات
چەند بریندار و نەخۆشم، مەرهەمی زارم نەهات
چەند بە هێش، فرمێسکی خوێنین هاتە لێشاو و خرۆش
مات و ناکام و هەراسان، یاری دڵدارم نەهات
بێ دەر و ڕێگە و عیلاج و قوڕبەسەر، دەگریم و دێم
ئاوی کەوسەر، میسک و عەنبەر، سەروی گوڵنارم نەهات
ئەی ڕەفیقان، وا وجوودم تک بە تک ئەڕژێتە خاک
چونکە وەعدی دا و شکاندی، هەر بە ئاقارم نەهات
من شەهیدی ئەو دڵارامەم، بە هیوا کوشتمی
لەو هەموو کاروانسەرایە، کەس بە هاوارم نەهات
سەر لە خاکی زەحمەتا هەڵنابڕم، مەمگرنە کاخ
هەر سەرەی نەگبەتمە نۆرەی داد و دیدارم نەهات
زەحمەتە ڕاجیناسناوی ئەدەبی ڕەهاییت بێ لە داوی گوڵڕوواننوسخەکانی تر: ڕاجیا، زەحمەت خەلاسیت بێ لە جەوری گوڵڕوخان
وەک منی بێچارە، دووچار بووم و، نیوچارم نەهات!نوسخەکانی تر: وا زەمانێکە ڕەفیقی کونجی هاوارم نەهات.