دانیشتووی مەحزون بووم، سوڵتانی خەیاڵت هات

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  196 بینین
دانیشتووی مەحزون بووم، سوڵتانی خەیاڵت هات
هاتیف بە نەوا فەرمووی: هەستە سەر و ماڵت هات
جێژنی ڕەمەزان ڕۆیی، من زار و بە ڕۆژوو بووم
ئەی دڵ گلە بشکێنە، هەنگامی ویساڵت هات
تێکۆشە لە مەینۆشی، سەر دەرکە بە مەستانە
وا پایزی هیجران چوو، باغاتی جەماڵت هات
نەورۆزی خەت و خاڵت، باخی ئیرەمی ئەنگاوت
شەددادی تەئەسسوف چوو، تەشریفی جەلالت هات
ئەم مەیکەدە تا سەر بێ، یاڕەب لە خراپی دوور
ساقی وەرە ئاغووشم، وا حوکمی حەڵاڵت هات
مەسروورە هەموو عالەم، لەم پڕتەوی کوڵمانەت
مەخموورە دڵی عالەم، وەختێ مەیی ئاڵت هات
تەحریکی مەدەن سۆفی! با حیلە نەکا یارم
ڕاجیناسناوی ئەدەبی مەکە تەنگانە، وا زەوق و مەجالت هات