دانیشتم و بورجی حەمەلم، قەوسی وەلا خست
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
223 بینین
دانیشتم و بورجی حەمەلم، قەوسی وەلا خست
عەقرەب بە لەبی سونبولەوە، دڵمی لە پا خست
جەدیی ئەسەدم، سەوری شیکایاتی شکاندم
چنگی سەرەتان، حووتی لەناو داوی فەنا خست
دەلوی دڵی من، ڕاستە کە میزانە لەگەڵ ئەشک
جەوزایی مەمی دڵبەرە، ئێمەی بە فیدا خست
ئەوجی سەری من، عەینی حەزیزی بەری پێتە
تەعدیلی ڕوخت، عەکسی لەگەڵ بەختی سیا خست
ئەم مینتەقەیی قەددی تۆ، بەستوویە دڵ و ڕۆح
ئەبرۆیی قەزەح، تیری بەناو جەرگی منا خست
بێ موشتەرییە زوهرەیی من، چونکە لە ئافاق
هەرچی سەری دا، پایی لە کەنداڵی خەتا خست
وەک حەزرەتی خورشید، لەناو قەوسی نەهارا
یارم قەڵەمی شەوقی بە ڕاجیناسناوی ئەدەبی بە سەما خست!