مژدە بێ ئەی دڵ، لە ئوفقا ڕوویی دڵئارا هەڵات

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  224 بینین
مژدە بێ ئەی دڵ، لە ئوفقا ڕوویی دڵئارا هەڵات
چارە دەتوانی بکەی دەردت، ئەگەر سەودا هەڵات
ڕووی لە پەردەی شەرمەوە هەڵهاتووە، گیراوە ڕۆژ
کەوکەبەی خاڵ و خەتی، تاقم بە تاقم وا هەڵات
شاهی یارانی زەمان، هاتۆتە خانەی بەزمەوە
لەشکری عەقڵ و ئەدەب پشتی شکا، پڕژا، هەڵات
خانەیی تاریکی دڵ وەبزانە زوو بکرێتەوە
وا جەماڵی دڵبەران وەک تالیعی بەیزا هەڵات
کەشفی چۆن ناکا؟ خەیاڵاتی دڵی غەمباری من
هەر دەمێ، لەو بورجی ڕەحمەتدا ڕوخی مەعنا هەڵات
چنگی بازی چێشتووە، کەوتە شەفەق ڕۆژی سەما
یاری من هات و بە سەد زام و برین عەنقا هەڵات
بۆ هەوای کوردی عەزیز و خۆشەویستم ڕاجیاناسناوی ئەدەبی
چیهرەیی ساغەر، لە کەففەی شاهیدی ڕەعنا هەڵات