سەد ئەسەف گوڵشەکەرا، مەیل و موحابا بووە قات

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  282 بینین
سەد ئەسەف گوڵشەکەرا، مەیل و موحابا بووە قات
بۆ دڵی خەستە و بێچارە، موداوا بووە قات
لە هەموو لاوە دەڵێن، تازە چەمەن خەمڵیوە
گەرچی بۆ بولبولی دڵ، خەندەیی گوڵها بووە قات
ئەی دڵا، گەر بە ئومێدی قەدی زیبایی ئەوی
شێت و بێهۆش و هوڕی، قامەتی ڕەعنا بووە قات
دڵی مەجنوونی منە، شۆڕشی لەیلا ئەیەوێ
بۆیە ئیمڕۆکە مەگەر خەیمەیی سەحرا بووە قات
ماهی تابانە سیمای حوسنی، کە دامەنگیرە
موشتەری قەدری نەما، هەر وەکوو زوهرا بووە قات
چونکە دەست و قەدەحی یارمە، ئیمشۆکە لەناو
خەندەیی لێوی ڕەقیب، وەک شەوی یەڵدا بووە قات
شەوی بەزم و تەرەبە، موتریب و ساقی بە هەوەس
شێخی تۆبە و نەزەری عیففەت و تەقوا بووە قات
چەنگ و نای و دەف و عوود و، چەقەنە و بەربەت و ساز
چونکە هاتوونە سەدا، مەنهەجی فەتوا بووە قات
خەوە یا زیندەگییە کۆمەڵی بەزمت، ڕاجیناسناوی ئەدەبی؟
کە بەراواژە دەڵێی، مەیل و موحابا بووە قات!