وام لەسەر خاکی وەتەن هەرچی حەیا و شەرمە تکا!

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  215 بینین
وام لەسەر خاکی وەتەن هەرچی حەیا و شەرمە تکا!
ئێستە ماچێکی دەمی لێ ئەخوازم بە تکا
گەرم و گوڕ، بەزم و هەوا، شوور و نەوا سووڕی دا
دڵبەرم کەوتە سەما، بادە ڕژا، شووشە شکا
خۆشەویستێکە وەتەن، تەن بە فیدای ناوی بێ
من و تۆی کردەوە دڵدار و نەماوین لە شکا
ڕاستە سەرچاوە و سپرینگی تەمەنخواز و تەمای
وەختە جان و دڵی پڕ شۆر کە بخاتە شەتکا
ئاوڕم لێدەوە ئەمجارە، ئیتر یاری وەتەن
گەردەنی دوژمنەکانت، بخە بەند و پەتکا
نووری کوڵمەت بگەڕێ، تا لە دوو چاوم ساتێ
بۆیە داییم مەزە و بادە لە لێوم ئەچکا
دڵ بوو عەمباری هەموو زاد و زەخیرە و، پڕ بوو
خەرمەنی دەرد و خەمی دڵبەری، ڕاجیناسناوی ئەدەبی، لە چ کا؟!