ئاسمان پیرۆزە ڕەنگە و مەیلی دیدەی تۆ ئەکا

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  286 بینین
ئاسمان پیرۆزە ڕەنگە و مەیلی دیدەی تۆ ئەکا
ڕەعدی دڵ پڕ ئاگر و بەرقە و تەم و ڕۆڕۆ ئەکا
هەڵقەیی زوڵفت لە مل دانایەوە، بۆ ڕاوی دڵ
«یوسفکەس»ی میسریی لە سیجنی سۆز دەست ئەستۆ ئەکا
تا زولەیخایی خەیاڵم، جەرگی سووتابێ بە تاو
ئەو لە ڕۆژئاوای ژیانی ڕۆژهەڵاتا بۆ ئەکا
بولبولی پڕخەم لە دامەن مێرگوزاری ڕوومەتت
وەک دەفەی شێخان، چ ئاوازێک و جوستوجۆ ئەکا!
شاهی چاوت، عالەمێ دەسگیری موژگانی درێژ
هەروەکوو دڵ، لەتلەتی شمشێری دوو ئەبرۆ ئەکا
سەر، هەوای ڕەنگی بەهاری پڕ گوڵی ڕاگرتووە
دەم، بە خەندە کەوسەر و هەنگوین لە مێرگان ڕۆ ئەکا
گیانی ژیکۆناسناوی ئەدەبیی ڕاگووشی، ئەو موگنەتیسەی چاوەکەت
بۆ مەزەی ویسکی و عەرەق، داوای دڵی بۆنسۆ ئەکا