یاری عەزیزم هەر قەدەر، سستی و بێزاری ئەکا
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
2 خولەک
253 بینین
یاری عەزیزم هەر قەدەر، سستی و بێزاری ئەکا
دڵ بۆیە دایم پڕ ئەسەر، شین و هەرا و زاری ئەکا
ئەی قەد بە لەنجەی چاوبەکل، چی دیکە من مەگرە لە گڵ
لەم باخەدا ئوستادی دڵ، خۆی فێری مووکاری ئەکا
تۆ حووری یا جین یا مەلەک، یاقوتە لێوت یا مەحەک
من زێڕم و تۆ بمخە تەک، لێوت کە ئینکاری ئەکا
شاهی، وەزیری، موتریبی، تورکی، گەدای، هەرچی هەبی
مەقبوولی خەڵک و من دەبی، چاوت کە سەرداری ئەکا
لەم هاتوچۆیە دڵ بڵێ، ئەلحەق لە عەشقی تۆ بەڵێ
بۆ کۆمەڵەی وەسڵە وەلێ، داوایی سەر داری ئەکا
پشتم شکاوە چاوەکەم، فەوتاوە عومر و ناوەکەم
بێچارە بەستەی داوەکەم، دڵ خوێنی گەش جاری ئەکا
دەستی بە مستی خەنجەرە، خوێنم لەبەریا مەخمەرە
کەس با نەڵێ موقەددەرە، ئەو ئیشی یەکجاری ئەکا
نەقدی حەیاتم لێ بڕا، مۆری وەفاتم پێ بڕا
ئاگر لە جەرگم هەڵگڕا، زوڵفت کە تەڕڕاڕی ئەکا
سینەم سەراپەردەی حەزەن، دەنوێ لەوێ یاری عەدەن
دڵ ئێشکەچی پۆڵا بەدەن، لەم قەسرە هوشیاری ئەکا
ئاگای لە ئەحواڵم نییە، ڕوح و سەر و ماڵم نییە
بێ ئەو چ ئاماڵم نییە، ویش پڕ سەفا یاری ئەکا
ڕاجیناسناوی ئەدەبی لە وەسڵت خۆش مەبە، نۆشت نەبێ، بێهۆش مەبە
هەرچی لەلای تۆ مەتڵەبە، بیکا بە بێگاری ئەکا!