ئاسمان پیرۆزە ڕەنگە و مەیلی دیدەی تۆ ئەکا
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
240 مشاهده
ئاسمان پیرۆزە ڕەنگە و مەیلی دیدەی تۆ ئەکا
ڕەعدی دڵ پڕ ئاگر و بەرقە و تەم و ڕۆڕۆ ئەکا
هەڵقەیی زوڵفت لە مل دانایەوە، بۆ ڕاوی دڵ
«یوسفشخص»ی میسریی لە سیجنی سۆز دەست ئەستۆ ئەکا
تا زولەیخایی خەیاڵم، جەرگی سووتابێ بە تاو
ئەو لە ڕۆژئاوای ژیانی ڕۆژهەڵاتا بۆ ئەکا
بولبولی پڕخەم لە دامەن مێرگوزاری ڕوومەتت
وەک دەفەی شێخان، چ ئاوازێک و جوستوجۆ ئەکا!
شاهی چاوت، عالەمێ دەسگیری موژگانی درێژ
هەروەکوو دڵ، لەتلەتی شمشێری دوو ئەبرۆ ئەکا
سەر، هەوای ڕەنگی بەهاری پڕ گوڵی ڕاگرتووە
دەم، بە خەندە کەوسەر و هەنگوین لە مێرگان ڕۆ ئەکا
گیانی ژیکۆتخلصی ڕاگووشی، ئەو موگنەتیسەی چاوەکەت
بۆ مەزەی ویسکی و عەرەق، داوای دڵی بۆنسۆ ئەکا