بولبولی تەبعم کە یادی باخ و بوستانان ئەکا

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  324 بینین
بولبولی تەبعم کە یادی باخ و بوستانان ئەکا
نەغمە و ئاوازی وازی، پەرتی سەد داستان ئەکا
دامەپۆشە لالەزاری گوڵعوزارت، ئەی نیگار
بێت و گەر دڵ بێتە سەیری، دوژمنان تاڵان ئەکا
خۆش نەسیمی باغ و ڕاغی ڕوومەتت، گەر دەرکەوێ
خاکی کوردستان و عارەب، گشتی موشکەفشان ئەکا
دەست و بازووی نازکت، قەندی مناڵی عاشقە
پێکەنینت، ئاوی کەوسەر دائیما باران ئەکا
مۆری ئەنگوستیلەکەی ئەنگوستی هەمتای شەککەرت
خاتەمی ئاسەف بە ڕەسمی هەندەسی حەیران ئەکا
قامەتی شۆخت لە باریکی، عەجەب بێ غایەتە!
گەرچی تەفسیری، پڕی سەحرا و شارستان ئەکا
خۆزیا جارێ بە باڵاتا، سەری مەستیم ئەبەست
تا بە یەکجاریم ئەزانی، چۆن دڵم وێران ئەکا؟!
پەرچەمی پڕ چینی یارم، ڕووی لە مەشریق نابڕێ
خاڵی جێی شەرقە، کەچی ڕووی خۆی لە هیندستان ئەکا
ئەووەڵی کارم نەزانی دیدەتم دەست ناکەوێ
هەروەکوو ڕاجیناسناوی ئەدەبی کە کاری بێ سەر و سامان ئەکا!