نیگاری گوڵعوزاری من، هەوا بە باڵ و پەڕ ئەدا

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  248 بینین
نیگاری گوڵعوزاری من، هەوا بە باڵ و پەڕ ئەدا
بولبولی خاکەساری دڵ، لە ڕێی وەڵامی سەر ئەدا
دەمێکە مەیلی شەڕ ئەکا، بەنازە چاوە مەستەکەی
کەوا بە شیر و تیرەکەی برۆ و موژان، نەزەر ئەدا
نێچیرەوانە دڵبەرم، هەردەم لە ڕێیەک دادەنێ
داوێک لە زوڵف و کاکۆڵی و، بە لەشکرێکی سەر ئەدا
تکای مەمانی نەوڕەسی، لە موتتەکایی سینەدا
هەنار و سێو و بێ لەناو دەسی بڕاوم بەر ئەدا
درشتە بیری وردی من، دەرهەقی خاڵی ڕوومەتی
کە کارەبایی ورد و ڕەش، لە ڕۆژی ڕووی قەمەر ئەدا
خومارە چاوە شۆخەکەی، بەهاری دڵ بەدەرئەخا
هەڵاڵە و هەنگی خاڵەکەی، هەنگوینی لێوی دەرئەدا
پشکووت بە خەندە خونچەکەم، چ شێتە ڕاجیناسناوی ئەدەبی لەم دەرە!
بێباکە شۆخی ناو ڕەزان، تانە لە ڕێگوزەر ئەدا