دەستی بە هەوەس ناوەتە ناو دەستی ئەگەردا
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
287 بینین
دەستی بە هەوەس ناوەتە ناو دەستی ئەگەردا
بۆ ڕۆحی منی خەستە، ئیشارەی بە سەقەر دا
بەم نێرگسە چەند ناسکە دڵبەر لە تەماشا
پۆشینی لەلای پشتەوە پۆشیوە بەسەردا
من ترسمە ئەو خونچە بە توندی بمڵێسم
ئەو بۆ سەری من، دەستی بە ڕق داوە لە بەردا
تا گەنجی قەدی ون بێ، لەبەر دەستی دزی چاو
زیوی بەدەنی ناوە، لەناو قوفڵی کەمەردا
دەسماڵی مل و گەردنی، ماڵی مەم و سینەی
وەک دوژمنی بێعارە، لەسەر گەنجی گوهەردا
دەسرۆکە و سرکەی سەری، سورمەی دڵی عالەم
ڕەنگینە بە هەر لا، لە درەوشانی نەزەردا
ڕەنگینە بە خوێنی دڵی ڕاجیناسناوی ئەدەبی، سەری پەنجەی
زۆر حەیفە کە ئەو نوورە لە وەسمە و خەنە وەردا!