من چیمە لە خووی ئاسەف و ئەسکەندەر و دارا
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
295 بینین
من چیمە لە خووی ئاسەف و ئەسکەندەر و دارا
پێویستمە بەس ڕوویی نیگارم لە بەهارا
تێکەڵ بووە هەر جۆرە گژوگیا، بە گوڵووکا
وەک زوڵف و خەت و خاڵ و، ڕوخی خونچە و زارا
جارێ، کە لە گۆشەی چەمەن و ڕێگە بگەم پێی
چیمە لە شەهی و لەشکر و قانوون و مودارا
بادەم کە لە دوو چاوی هەبێ، بۆچمە باخات؟
خەیمەم کە لە دوو زوڵفی هەبێ، بۆچمە خارا؟
خنجیلەیە، سەر سووکە، عەرەقگێڕە، گوڵەندام
شەنگۆڵەیە، دڵنەرمە، وەفادارە، گەوارا
ئەم تەرزە جەوان دڵبەرەیە، وا دڵی بردووم
سەر، وەک سەری مەنسوورە کە کردوویە بە دارا
هەر سۆزە، دڵی مەردمی بێکەس وەگەشێنێ
ڕاجیناسناوی ئەدەبی، بەسە تۆ بەو ئەدەب و گۆشەیی سارا!