بولبولی خەستە دڵم، هاتەوە دیسان بە سەدا

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  316 بینین
بولبولی خەستە دڵم، هاتەوە دیسان بە سەدا
لە ڕەز و باخی ڕوخی، ماری ڕەشی پێیەوەدا
نرخی لەعلی لەبەکە و، دەنکە هەناری خاڵی
نابێ بەرلین و عەجەم، لەندەن و پارس و کەنەدا
کوشتەیی نازی دەمت، زیندووە تا ڕۆژی بەقا
مەستیی چاوت بەخەبەر نایە عەزیزم، ئەبەدا
دیدە هەڵمەبڕە بە ئەو ناوە لە ڕێگەت لادەم
هەی دڵ و گیان و سەر و مەردومی ئێمەت بە فیدا
دڵەکەم تێر و پڕە، هێند لە خەیاڵی سینەت
مەیلی حوور و پەریی و باخچە ناکا، بە خودا
سەر چییە؟ نەیخەمە ژێر پێت و نەچێژێ ئاوات
گاوری موتڵەقە لەم ڕێیە، کەسێ سەر کە نەدا
ڕاجیاناسناوی ئەدەبی عیشق چییە؟ سۆزشی گیان و بەدەنە
خوویی پەروانە بڕۆ بگرە، چ شاهی، چ گەدا